یاریگا –
دوێنێ دووشەمە، لە شەقامێکی نیویۆرک، نیکۆلاس بێنتنێری ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.
نیکۆلاس بێنتێر، هێرشبەری پێشووی دانیمارکی ئارسیناڵ و یوڤێنتوس، لەکاتێکدا لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانیدا بە شەقامەکانی نیویۆرکدا تێدەپەڕین، لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ، هێرشی کرایە سەر.
بەپێی راپۆرتێکیئ ئەبۆلا، بێنتنێر لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردووە کە لەم رووداوەدا بریندار نەبووە، بەڵام هاوڕێکەی، باری تەندروستی باش نییە و دەموچاوی تووشی برینیکی سەخت بووە.
تۆمەتباری سەرەکی ئەم رووداوە کە دوای پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکان ناسراوەتەوە، هەر زوو دەستگیرکرا و بە هەوڵی کوشتن تۆمەتبارکرا. تا ئێستا هۆکاری وردی هێرشەکەی بۆ سەر بێنتنێر و هاوڕێکانی نەزانراوە.
هەرچەندە تا ئێستا ناوی هاوڕێی بێنتنیر ئاشکرا نەکراوە کە بە وتەی خۆی یاریزانێکی تۆپی پێی دانیمارکییە، بەڵام دەگوترێت یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی دانیمارکییە و ئیستا تەمەنی 55 ساڵە.
هەروەها میدیای میرەر ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشبەرەکە دوای دەستگیرکردنی دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی دەروونی. وادیارە ئەو کەسێک بووە کە پێشینەی تاوانی لە نیویۆرک هەبووە و دوای پێداچوونەوە بە دیمەنەکەدا دەستبەجێ لەلایەن شایەتحاڵەکانەوە ناسێنراوە.
بێنتنەر کە لە ماوەی یاریی کردنی بۆ ئارسینال لە 108 یارییدا 24 گۆڵ و 11 ئەسیستی بۆ گەنەرز کردووە.