یاریگا –
بیلال ساڵحی یاریزانی یانه‌ی شێروانه باشترین یاریزانی گەڕی چواره‌می خولی نایابی کوردستان بوو، کە تۆڕی وەرزشی یاریگا لە هەر گەڕێک باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.
بیلال ناوه‌ڕاستكاری شێروانه، لە گەڕی چواره‌م لە یاریی بەرامبەر شه‌قڵاوه كه یارییه‌كه له كه‌لار به‌رێوه‌چوو، یارمه‌تی یانه‌كه‌یدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه، گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد و رۆڵێکی کاریگەری لە بردنەوەی یانەکەی هەبوو، یانه‌كه‌ی كه‌لار 3-2 براوه بوو.
بیلال ساڵحی (25 ساڵ) لە خولەکی 19 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كی تۆماركرد، لە خولەکی 47 ئه‌سیستی بۆ دیلمان رۆكان كرد و گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها له كۆی 90 خوله‌كی یاریكردنی 40 پاسی به هاورێكانیدا و 12برینی سه‌ركه‌وتووشی هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی پێشكه‌شی كرد به ئەستێرەی گەڕی چواره‌می خولی نایابی کوردستان دیاریكرا.
كوڕه كه‌لارییه‌كه له 10ـی ئابی 1999 لە كه‌لار لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی هه‌ولێر، برایه‌تی، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شێروانه و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه كردووه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه له برایه‌تیه‌وه جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه شێروانه