تێنسگرنگترین

مارای لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا دەبێتە راهێنەری جۆکۆڤیچ

Yariga App

یاریگا –

ئاندی مارای بۆ پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا دەبێتە راهێنەری نۆڤاک جۆکۆڤیچ.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سڕبی کە خاوەنی 24 نازناوی گراندسلامە، رایگەیاند ئاندی مارای تێنسزانی بەریتانی کە وازی لە یاریکردن هێناوە لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا دەبێتە راهێنەری تێنسزانە سڕبییەکە، کە تێنسزانە سڕبییە 37 ساڵانەکە پێشتر 10 جار بووە پاڵەوانی ئوسترالیا.

نۆلێ لەبارەی دەستنیشانکردنی مارای وەکو راهێنەری دەڵێت :’من زۆر دڵخۆشم بەوەی یەکێک لە رکابەرەکانم وەکو راهێنەرم لەگەڵم دەبێت و ئەمجارەیان راهێنەرایەتیم دەکات، ئێمە بەیەکەوە چەندان ساتی لەبیرنەکراومان بەڕێکردووە’.

مارایش لەبارەی بوونی بە راهێنەری نۆلێ دەڵێت :’من زۆر تامەزرۆ و بەگڕوتینم بۆ ئەوەی دەست بەم کارەم بکەم’.

جۆکۆڤیچ پێشتر 10 جار بووەتە پاڵەوانی گراندسلامی ئوسترالیا و لەو پاڵەوانێتییە چوار جار لە یاریی کۆتایی لە مارای بردووەتەوە، کە تێنسزانە بەریتانییەکە خاوەنی سێ نازناوی گراندسلامە و لە گراندسلامی ئەمریکا 2012 و ویمبڵدۆنی 2013 لە یاریی کۆتایی لە جۆکۆڤیچی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button