یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ دەكات.
شەوی رابردوو سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی 14ی لالیگا.
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:
ئەم شتانە لە تۆپی پێدا روودەدەن، یارییەکی خراپ بوو، یاریزانەکان ناڕازین، هەمووان دەتوانن لە ئێمە باشتر یاری بکەن.
هەمووان دەیانگوت یاریگایەکی سەختە، بەڵام با بیانوو نییە دەبێت سەرنج بدەین هەندێک جار وا دەرکەوێت کە ئێمە دەیکەین ئاسانە بەڵام وانییە، دەبێت بگەڕێینەوە.
دەربارەی كارتە سوورەكەی كاسادۆ و هەڵەكەی كۆندێ، فلیک گوتی:
ئەوانە ئەنجامی یارییەكی خراپن، هەڵەی زۆرمان كرد و هەموومان پێكەوە هەڵدەستینەوە. ئەگەر بەڕێژەی %100 یاریی نەكەیت، ئەوا ناتوانیت بیبەیتەوە.
نەک تەنیا 10 خولەكی كۆتایی بەڵكو تەواوی یارییەكە خراپ بووین، یارییەكی خراپمان پێشكەشكرد، پێوویستە راستگۆ بین، هەڵەی زۆرمان كرد.
هەڵەكە تەنیا كۆندێ یاخود كاسادۆ نەبوو، ئەوە پەیوەستە بە هەموو تیمەكەوە، بەڵام دەگەڕێینەوە سەر ئاستی خۆمان و هیوادارم ئەوەی بینیمان كاریگەری لەسەر ئاستمان لە یارییەكی چامپیۆنزلیگ نەبێت.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.