یاریگا –
ئەنچیلۆتی لەبارەی دۆخی ئێستای ئێمباپێ رەتیدەکاتەوە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە داوای گۆڕینی شوێنی یاریکردنی کردبێت و باسی دەرووی ئەو یاریزانەش دەکات.
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر لیگانێس، لەبارەی دۆخی ئێستای کیلیان ئێمباپێ دەڵێت :’شوێنی یاریکردنی ڤینیسیۆس و ئێمباپێ لەسەر لاکێشەی سەوز جێگیر نییە، دەوەستێتە سەر یارییەکە، هەرگیز ئێمباپێ داوای لێ نەکردووم لە شوێنێکی دیاریکراو یاریی بکات، گۆڵنەکردنی ئێمباپێ دۆخێکە پێشتر چەندان هێرشبەری دیکە پێیدا تێپەڕیون، هەموو هێرشبەرێک کاتێک گۆڵ ناکات هەست بە بێ هیوایی دەکات، بەڵام ئێمباپێ لە راهێنانەکان زۆر دڵخۆش و بەگڕوتینە، دڵنیام زوو یان درەنگ ئەم دۆخە تێدەپەڕێنێت و توانا و لێهاتوویی خۆی پیشانی هەمووان دەدات’.
راهێنەرەکەی ریال مەدرید لەبارەی دۆخی دروونی ئێمباپێ کە پێشتر بەشێک لە میدیاکانی فەڕەنسا رایانگەیاندبوو تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، دەڵێت :’ئێمباپێ هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و بە بۆچوونی من قسەکردن لەمبارەیەوە زۆر بێزراوە، من وای دەبینم زۆر دڵخۆشە، وروژاندنی ئەم بابەتانە زۆر ناشرینە’.
کارلۆ دشڵێت :’ئێمباپێ دۆخی باشتر بووە و هیوادارم لە یارییەکەی سبەی ئەمە دەربکەوێت، ئێمە هیچ راهێنانێکی تایبەتی هێرشبردنمان لەگەڵ ئێمباپێ نەکردووە، من ناتوانم فێری بکەم چۆن هێرش بکات، لەوانەیە ئەو بتوانێت من فێر بکات، پێویست ناکات ئێمباپێ بەرگری بکات’.