یاریگا –
ئەستێرەی ئیسپانی رۆدریگۆ هێرناندێز، رووناکی سەوز بۆ ریال مەدرید هەڵدەکات.
رۆدری، براوەی دوایین خەڵاتی باڵۆن دۆر لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ رادیۆی کادینا سێر، وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید دەردەبڕێت.
کاتێک ریال مەدرید، باشترین و سەرکەوتووترین یانەی مێژوو پەیوەندیت پێوە دەکات ئەوە شەرەفێکی گەورەیە، هەمیشە پێویستە گرنگی پێبدەیت
ڤینیسیۆس جونیۆر؟
ڤینیسیۆس یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و پیاوێکی زیرەکە، بە تێپەڕبوونی کات بۆی دەرکەوتووە لە یاریگادا سەرنجی زیاتری لەسەر یاریکردن بێت باشترە. وەک هەموو کەسێکی دیکە بوار بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری هەیە، جارێ لاوە و پێویستی بە کەسانێکە ئامۆژگاری باشی بکەن. بوونی لە ریال مەدرید گرنگە چونکە مەدرید یانەی خاوەن بەبەهاکانە
تۆنی کروس؟
کڵاوی رێز بۆ تۆنی کروس دادەگرم، ویستی لە باشترین ئاستیدا ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات، ناوەک بە پێچەوانە لە کاتێکی خراپدا تۆپی پێ ئەو جێبهێڵێت، پێویستە رێز لە بڕیارەکەی بگرین
ڤینیسیۆس پیرۆزبایی لێ کردیت؟
نەخێر هیچ یاریزانێکی ئێستای ریال مەدرید پیرۆزبایی لێ نەکردم، ئەوان لە ئاهەنگەکە ئامادە نەبوون بۆیە دوای ئاهەنگەکەش چاوەڕوان نەبووم پیرۆزبایی بکەن.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، ریال مەدرید پلانی هەیە رۆدری بکات بە شوێنگرەوەی تۆنی کروس، بەڵام ئەستێرەکەی مانچێستەر سیتی لەم وەرزە تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و تاوەکو کۆتایی وەرزەکە دادەبڕێت.
پێکانە درێژخایەنەکەشی مێرێنگی دوودڵ کردووە، چونکە دەترسن دوای گەڕانەوەی لەو پێکانە سەختە نەتوانێت ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکاتەوە.