ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید نەشتەرگەرییەکی ‘سەرکەوتوو’ـی بۆ کرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، ئیدێر میلیتاو لە ئەژنۆی راستی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، ئیدێر میلیتاو یاریزانی یانەکەمان ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا، کە لە ئەژنۆی راستی تووشی هەوکردن و کرژبوون ببوو، دکتۆر مانوێل لیز نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام دا، لە چەند رۆژی داهاتوودا میلیتاو دەست بە پرۆسەی چاکبوونەوەی دەکات.

بەرگریکارە بەڕازیلییەکەی ریال مەدرید سەرەتای ئەم مانگە لە یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەمهۆیەوە نۆ مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت و ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە بەڕازیلییە کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button