شەڕی ناوخۆیی و برسێتی رێگرییان لە هەڵبژاردەیەک نەکرد بگاتە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025
''ورە بەرزی و خەونی گەورە پاڵنەری سەرەکی بوون''
یاریگا –
هەڵبژاردەی سوودان گەیشتە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025.
هەڵبژاردە ئەفریقییەکە سەرەڕای یەکسانبوونی بەرامبەر ئانگۆلا لە کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئافکۆن 2025 و دۆڕانی گانا بەرامبەر نایجەر، سوودان خۆکارانە گەیشتە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
گەیشتنی سوودان بە گەورەترین پاڵەوانیەتی کیشوەرە ئەسمەرەکە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ تۆپی پێی وڵاتەکە، چونکە لەوەتەی ئەپریل/نیسانی ساڵی 2023، شەڕێکی توندی ناوخۆیی لە وڵاتەکە لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا دەستیپێکردووە.
مانگی رابردوو، ئانتۆنیۆ گوتیرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە دۆخی نائاسایی سوودان کرد و گوتی
شەڕێکی بێوێنە، برسێتی، نەخۆشی و ئاوارەبوون سوودانی گرتووەتەوە. زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە سوودان پێویستییان بە هاوکاری مرۆییە.
زۆربەی یاریزانانی هەڵبژاردەی سوودان یارییان بۆ یانە گەورەکانی وەکو مەریخ و هیلالی وڵاتەکە دەکرد، بەڵام بەهۆی نالەباری دۆخی ئەمنییەوە، ئێستا زۆربەیان لە خولی مۆریتانیا یاریی دەکەن.
سوودان لە ساڵی 1970 نازناوی جامی ئەفریقای بەدەستهێناوە و لە 24 وەشانی رابردوودا، تەنیا سێجار بەشداری پاڵەوانیەتییەکەی کردووە.
بڕیاری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە 21ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی داهاتوو لە مەغریب دەستپێدەکات و تاوەکو 18ی یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.