کوردستان

چوارقوڕنە تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە و شێروانەش بەبێ یاریی سێ خاڵی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

چوار قوڕنە تاکە یانەیە لە خولی نایابی کوردستان هیچ خاڵێکی نیە و شێروانەش بەبێ یارییکردن سێ خاڵی وەرگرت.

لە دوا رۆژی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان، هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری پێشمەرگەی هەولێری کرد، پێشمەرگە توانی یارییە 1 _ 0 بباتەوە و دووەم سەرکەوتنی له سەریەکی بەدەستهێنا و چووە ریزبەندی دووەمی یانەکان.

شێروانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە هۆی ئامادە نەبوونی رانیە لە یارییەکە سێ خاڵی پێبەخشرا، رانیە بە هۆکاری کێشەی دارایی چەند رۆژێکە یاریزانەکان بایکۆتی مەشقیان کردووە و ئەمڕۆش ئامادە نەبوون بەرامبەر شێروانە یاریی بکەن، دوای 15 خولەک چاوەڕوانی و بەپێی یاسای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێدا، سێ خاڵی یارییەکەش درا بە شێروانە و لووتکەی ریزبەندی یانەکانی وەرگرت.

سەید سادق نەیتوانی سود لە هاندەرانی وەربگرێت و لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ برایەتی یەکسان بوو، دوای سێ گەڕ تا ئێستا چوارقوڕنە تاکە یانەیە لە خولەکە هیچ خاڵێکی بە دەست نەهێناوە کە دوو شکستی هەیە و لە یارییەکیش چاوەڕوان بووە و لە ریزبەندی 15ـەم و کۆتایی دێت.

ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button