ئه‌مریکاگرنگترین

یانەیەكی دیكە رەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ نێیمار واژۆ بكات

لە دوای پالمێراس...

Yariga App

یاریگا –

دۆرسێسیۆ میلۆ، سەرۆكی یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی دووپاتیكردەوە یانەكەی نایەوێت گرێبەست لەگەڵ نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی هیلالی سعوودی واژۆ بكات.

نێیمار لە هاوینی ساڵی 2023 بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە هیلالی سعوودیەوە كرد.

گرێبەستەكەی نێیمار لەگەڵ هیلال لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لەوەتەی پەیوەندی بە هیلالەوە كردووە نێیمار تەنیا بەشداری حەوت یاریی كردووە و بەهۆی پێكانە درێژخایەنەكانەوە لە یارییەكانی یانەكەی دابڕاوە.

بەهۆی زۆری پێكانەكانیەوە لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە هیلال دەیەوێت گرێبەستەكەی نێیمار هەڵبوەشێنێتەوە.


دۆرسێسیۆ مێلۆ لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی TNT بەڕازیلی، دەربارەی گواستنەوەی نێیمار گوتی:

نێیمار یەكێكە لە گەورەترین یاریزانەكان كە لە ژیانمدا بینیومە، ئەو لە ئاستی لیۆنێل مێسیدا بوو، زۆر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتر بوو، بەڵام بەداخەوە خۆی ژیانی وەرزشی خۆی وێرانكرد، بابەتەكەش لەگەڵ پێكانەكەی ئەم دواییەی خراپتر بوو، كە وایكرد ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە، بۆیە نامەوێت بیگوازمەوە.

سەرۆكی بۆتافۆگۆ یەكەم سەرۆك نەبووە كە گواستنەوەی نێیمار رەتبكاتەوە، پێشتر لەیلا پێرێرا سەرۆكی یانەی پاڵمێراس رەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ نێیمار واژۆ بكات. لەو بارەوە گوتی: ’من قبوڵ ناکەم پالمێراس یاریزانێک بگوازێتەوە یاریی نەکات، ئێمە دەمانەوێت یاریزانێک بگوازینەوە بۆ یاریکردن ئامادە بێت، ئەگەر راهێنەر ویستی یەکسەر یاریی پێبکات، خۆ ئێرە نەخۆشخانە نییە’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button