یاریگا –
لوكا مۆدریچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، باس لە ئامادەنەبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رووبەڕووبوونەوەكەی نێوانیان دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:45 كرواتیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆرتوگال بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی نەیشنزلیگ.
Final practice session: done ✔️#NationsLeague #Vatreni❤️🔥 pic.twitter.com/UJxKQqQFvh
— HNS (@HNS_CFF) November 17, 2024
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان مۆدریچ دەربارەی ئامادەنەبوونی رۆناڵدۆ گوتی:
بەداخەوە كە ئامادە نابێت، هەمیشە دەتەوێت یاری بەرامبەری بكەیت، هیوادارم رۆژێك لە یاریگادا رووبەرووی ببمەوە، هیوادارم لە داهاتوودا ئەوە رووبدات.
یارییەكە قورس دەبێت، تەنانەت ئەگەر هەندێك كەسیش پێیان وابێت وانابێت، چونكە پۆرتوگال بە بێ باشترین یاریزانەكانی دێتە یاریگا، بەڵام لە راستیدا وا نابێت، پۆرتوگال ئەوەندە یاریزانی هەیە كە دوو تیمی ئاست بەرزی لێ پێكبهێنرێت.
هیچ شانازییەك لەوە گەورەتر نییە كە درێسی كرواتیا لەبەر بكەیت، هەوڵدەدەم ببمە نمونەیەک بۆ کەسانی دیکە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا. تاوەكو یاریزانە گەنجەكان بتوانن كەسێك بدۆزنەوە چاویان لێی بێت.
پۆرتوگال بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە و كرواتیاش بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەم دێت.