ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

دیشان: لەوانەیە ئێمباپێ تووشی نەخۆشیی دەروونی بوو بێت

Yariga App

یاریگا –

دیشان لەبارەی دۆخی ئێستای ئێمباپێ و دوورکەوتنەوەی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەڵێت :’ لەوانەیە ئێمباپێ تووشی نەخۆشیی دەروونی بوو بێت’.

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فڕەنسا لەبارەی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەڵێت :’لەوانەیە کیلیان ئێمباپێ بە هەندێک گرفتی دەروونی تێبپەڕێت، لەوانەیە گەیشتبێتە راددەی خەمۆکی، نازانم، بەڵام دۆخەکەی بەمشێوەیە، بێگومان مێشک و بیر و هۆش کۆنتڕۆڵی قاچەکان دەکەن’.

هەروەها دەشڵێت :’ئێمباپێ بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیار تێدەپەڕێت، لە ماوەی ساڵی 2024 کەمتر یەکلاکەرەوە بوو، لەوانەیە هەنێک کەس بڵێن بۆچی وەکو هێرشبەر یاریی پێدەکەی، بەڵام لە یانەکانی دوایین دوو راهێنەری لە هەمان شوێن یارییان پێدەکرد’.

پێشتر رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردبوو، بە گوتەی کەزانی دەوروبەری کیلیان ئێمباپێ تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و لەگەڵ چەند پزیشکێکی دەروونی خەریکی وەرگرتنی چارەسەرە.

ئێمباپێ کە هاوینی رابردوو لە پاریس سانجێرمانەوە بە گرێبەستێکی ئازاد روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید، دووەم مانگە لەسەریەک بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ناکرێت، پێشتر دیشان رایگەیاندبوو، ئەمجارەیان کیلیان دەیویست بانگهێشت بکرێت، بەڵام ئەو خۆی بڕیاریدا بانهگهێشتی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button