شارەوانی بارسێلۆنا هۆشداری دەداتە یانە کاتالۆنییەکە
یاریگا –
شارەوانی بارسێلۆنا مانگی مایس/ئایاری داهاتووی وەک کۆتا وادەی چۆلکردنی یانەکە لە یاریگای مۆنجویک دیاریکرد.
لە دوای مانگی ئایارەوە خشتەی یاریگاکە پڕ دەبێت لە چالاکی هونەری و کۆنسێرتی هونەرمەندان.
هەرچەندە تاوەکوو ئێستا وادەی تەواو بوونی نۆژەن کردنەوەی یاریگای کامپ نۆ دیاری نەکراوە و دیار نییە کەی هاندەرانی بارسێلۆنا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ یاریگای نوێیەکەیان، بەڵام لە دوایین کۆبوونەوە لەگەڵ یانەکەدا شارەوانی بارسێلۆنا رایگەیاند کە لە مانگی ئایارەوە مۆنجویک تایبەت دەبێت بۆ بەڕێوەچوونی زنجیرەیەک بۆنە و چالاکییە کولتوورییەکان بەڕێوەچوونی یارییەکانی لێ قدەخە دەکرێت. بە واتایەکی تر بارسێلۆنا لە یەکی ئایارەوە چیتر ناتوانێت یاریگای مۆنجویک بەکاربهێنێت.
بەگوێڕەی هەواڵێکی پێگەی ئاس، سەرەتا ئەم وادەیە نابێت ببێتە کێشە بۆ یانەکە، چونکە لە کۆتایی ئەمساڵدا بیریان لە رۆیشتنیان بۆ شوێنێکی نوێ دەکردەوە، بەڵام ئێستا ئەو ئەگەرە هەندێک قورستر بووە، چونکە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رێگری لە گۆڕینی یاریگا لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ کردووە. کۆتا یاری لە 29ی ا بەرامبەر ئەتالانتا لەم یاریگایە دەکرێت. بەهۆی ئەم هەلومەرجەوە یانەکە بە تەواوی ئەگەری ئەنجامدانی یارییەکانی لالیگای لە کامپ نۆ و چامپیۆنزلیگی لە مۆنتجویک لە هەمان کاتدا رەتکردەوە، هەر بۆیە چاوەڕێی مانگی شوبات دەکات تاوەکوو پلانی گەڕانەوەی هاندەران بۆ کامپ نۆ دابنێن.
بۆیە بارسێلۆنا سێ مانگی (شوبات و ئازار و نیسان)ی لەبەردەست دەبێت تاوەکوو مۆنجویک جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە کامپ نو.