راپۆرتی تایبەتگرنگتریننەیشنزلیگ

پاشای ریکۆردەکان ناوەستێت؛ CR7 لەگەڵ پۆرتوگاڵ 7 ریکۆردی دیکەی شکاند

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەو گۆڵەی لە یاریی پۆرتوگاڵ و پۆڵەندا لە نەیشنزلیگ تۆماریکرد، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 910 گۆڵ و حەفت ریکۆردی دیکەی شکاند.

لەو یارییەی پۆرتوگاڵ 5-1 بردیەوە و بلیتێکی قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووانەی کرد، کە گۆڵێکی بە لێدانی سزا بوو، بەو دووانەیەی حەفت ریکۆردی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی شکاند.

Image

  • بووە یەکەم یاریزان لە تەمەنی 39 ساڵیدا 7 گۆڵ تۆمار بکات.
  • بووە یەکەم یاریزان لە تەمەنی 39 ساڵیدا لە یارییەکدا دوو گۆڵ تۆمار بکات.
  • ژمارەی گۆڵە فەرمییەکانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا گەیاندە 910 گۆڵ کە پێشتر رایگەیاندبوو ئامانجییەتی ببێتە خاوەنی 1000 گۆڵ.
  • بووە خاوەنی زۆرترین بردنەوە لە یارییە نێودەوڵەتییەکان و بردنەوەی ژمارە 132ـی بەدەستهێنا و بەپێش سێرخیۆ رامۆس کەوتەوە.

  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەدوای تەمەنی 35 ساڵی تا ئێستا بە درێسی هەڵبژاردەکەی 36 گۆڵی کردووە، لەکاتێکدا دیێگۆ ماڕادۆنا ئەفسانەی کۆچکردووی ئەرجەنتین بە درێژایی کاروانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی 34 گۆڵی کرد.
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردەکەی بەهێزتر کرد و بووە خاوەنی 135 گۆڵی نێودەوڵەتی و لە هەمان کاتیشدا بە 217 یاری خاوەنی زۆرترین یاریی نێودەوڵەتییە.
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنانەت بەبێ لێدانە سزایەکانیشی خاوەنی 114 گۆڵە و گۆڵکاری نێودەوڵەتییە، تەنانەت بەبێ یارییە دۆستانەکانیشی هەر لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان گۆڵکارە و گۆڵە نێودەوڵەتییەکانی لە سەرجەم یاریزانەکانی دیکە زیاترە.

GettyImages-2185013521

بابەتی زیاتر

Back to top button