جەمال موسیالا یانەی داهاتووی دەستنیشان دەکات
لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە
یاریگا –
بایرن میونشن بە هەموو شێوەیەک هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی جەمال موسیالا دەدات.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ، موسیالای تەمەن 21 ساڵان بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی بدات.
موسیالا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ رادیۆی رێداکسیۆن نێتزڤێرک دۆچلاند – RDN دەڵێت
ئەوەی ئێستا بەلای منەوە گرنگە، پارێزگاریکردن و بەرەوپێشبردنی دۆخی جەستەییمە، دواتر کاتم دەبێت و بیر لە هەموو شتێک دەکەمەوە. پێم وایە لە بازاڕی مێرکاتۆی زستانە، شتەکان زیاتر روون دەبنەوە.
موسیالا لەبارەی مانەوەی لە میونشن گوتی
یاریزان و راهێنەری باشم لە دەورە و هەموو شتێکم بۆ ئاسان دەکەن. بەلای هەموو یاریزانێک گرنگە رۆڵی باش بگێڕێت. دڵخۆشم لە شوێنی ئێستام.
گرێبەستی ئێستای موسیالا لە هاوینی ساڵی 2026 لە میونشن بەسەردەچێت. یانەکانی بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەستێرە ئەڵمانییەکە دەکەن، بۆیە یانە باڤارییەکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات بەزوویی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە،