یاریگا –
یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بارسێلۆنا لە چەند مانگی رابردوودا هانزی فلیکی راهێنەری تیپەکەی توڕە کردووه.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، جولیس کۆندێ وەرزێکی نایابی لە یاریگادا بەسەر دەبات، بەڵام ره‌فتاره‌كانی فلیكی نیگه‌ران كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فلیك زۆربه‌ی كات بۆ مه‌شق و راهێنان یان كۆبوونه‌وه‌كان دواده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی فلیكی نیگه‌ران و توڕه كردووه دوو جار له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی داناوه و چه‌ند جارێكیش سەرزەنشتی كردووه.
⌚ Koundé ya lleva tres retrasos ante Flick
➡️ Pese a que está cuajando una gran temporada, hay un dato del francés que irrita a su técnico: la impuntualidad
✍️ @Mariio_RB https://t.co/wBU0vBK9Db
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 16, 2024
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، کوندێ پێش دێربی کاتا‌لۆنیا بەرامبەر ئیسپانیۆل له کۆبوونەوەی ئامادەکاری تیپەکە لە شوێنی حەوانەوە لە هۆتێل پێش یارییەکە دواکەوتوه، بۆیه فلێك توڕه بووه بڕیاریدا وەک سزایەک لەسەر کورسی یەدەگ بێت و لەبری ئه‌و هیکتۆر فۆرتێی وەک یاریزانی به‌شداریكرد.
ئەم سیناریۆیە لە یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئالاڤێس لە ڤیتۆریا دووبارە بووەوە، کە کوندی لە کۆبوونەوەی تەکنیکی تیپه‌كه‌ی دواکەوت، ئەمەش وایکرد راهێنەرەی یانه‌كه هەمان بڕیار بدات سەرەڕای ئەمەش یاریزانە فەرەنسییەکە لە خولەکی 78 وەک یاریزانی یەدەگ به‌شداریكرد.
رۆژنامه‌كه روونیكردووته‌وه، پێش ده‌ستپێكردنی وه‌زری نوێ به‌هۆی دواكه‌وتنه‌وه کوندێ چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه سەرزەنشتكراوه و سزای توند دراوه.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە جێبه‌جێكردنی رێكاری توند به‌رامبه‌ر یاریزانه‌كان ناسراوە ، بەو پێیەی دواکەوتن لە کارکردن بە رێزنەگرتن لە هاوکارەکانی دەزانێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سزاکەی توندە.