ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاردا گوله‌ر ریال مه‌درید ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گوله‌ری توركی له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید نیگه‌رانه‌ و یانه‌كه‌شی له‌ بارودخه‌كه‌ی ئاگادار كردووته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، ئاردا گوله‌ر له‌ ریال مه‌درید نیگه‌رانه‌ و هەمووان له‌ نیگه‌رانیه‌كانی تێده‌گه‌ن و هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئەو چەند خولەکێکی زۆر كه‌م یاریی ده‌كات و ده‌بێت ده‌رفه‌تی زیاتری پێبدرێت، یاریزانه‌كه‌ به‌دوای یانه‌یه‌ك ده‌گه‌رێت گه‌رنتی یاریكردنی هه‌بێت، به‌ڵام له‌ ڤاڵدێبێباسدا كه‌س نایەوێت جانتاکانی کۆبکاتەوە، ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.


پیگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئاردا گولەر یانەکەی ئاگادارکردەوە کە دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانە له‌ ریال مه‌درید بڕوات، دەنگێک لەناو ڤاڵدیبیباسدا هەیە کە پێیان وایە ئەگەر دۆخەکە نەگۆڕێت ئانچێلۆتی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دایبنێت و ده‌رفه‌تی كه‌می یاریكردنی پێبدات، له‌وانه‌یه‌ خراپ نەبێت ئەگەر له‌ مێركاتۆی زستانه‌ به‌ خواستن بچێتە یانەیەک تواناكانی خۆی بسه‌لمێنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌سه‌ یەکەمه‌كانی یانه‌  مەدریدییەكه‌ پێیان وایە پێویستە له‌لایه‌ن كارلۆ ئانچێلۆتی خولەکی زیاتری پێبدرێت .

پێگه‌ی ئۆكه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئاردا گولەر پێی وایە له‌گه‌ڵ ئانچیلۆتی بژاردەیه‌كی زۆر کەمی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو خولەکانەی کە بە شایستەی خۆی دەزانێت له‌ یاریگا یاریی بكات، یاریزانه‌كه‌ چۆته‌ ئۆفیسی ستافی راهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ تێبكات بۆچی له‌ چه‌ند مانگی رابردوو ته‌نها 307 خوله‌ك یاریی كردووه‌.

له‌ كۆتاییدا پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌،  یاریزانه‌ توركه‌كه‌ یانه‌كه‌ی ئاگاداركردووته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كرێت له‌ مێركاتۆی زستانه‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌ڕوات و به‌دوای یانه‌یه‌ك ده‌گه‌رێت بتوانێت ده‌رفه‌تی یاریكردنی زۆری پێبدرێت و بدره‌وشێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button