یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا پێکانی ئانسو فاتی یاریزانی یانەکەی لە مەشق و راهێنانەکان راگەیاند.
یانەی بارسێلۆنا ئیسپانی رایگەیاندووە، ئانسو فاتی لە راهێنانەکان لە ماسوڵکەکانی رانی تووشی پێکان بووە و چوار هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئانسو فاتی لە ماسوڵکەکانی رانی راستی لە راهێنانەکان تووشی پێکان بووە، پشکنینەکان دەریانخستووە فاتی پێویستی بە نزیکەی چوار هەفتەیە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان.
فاتی (22 ساڵان) لەمساڵدا سێیەمجارە تووشی پێکان دەبێت، هاوینی رابردوو لە مانگی تەممووز تاوەکو ئەیلوول بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی پێکانەوە لە پێنج یاریی بارسێلۆنا دابڕا، وەرزی رابردووش لەگەڵ برایتنی ئینگلیزی بەهۆی پێکانەوە دابڕا.
فاتی لە نۆڤێمبەری 2020 تووشی پێکانێکی قورس و درێژخایەن بوو، لەوکاتەوە پەتای پێکان بەرۆکی ئەو یاریزانە ئیسپانییەی گرتووە و ناهێڵێت بە ئاسوودەیی لەسەر لاکێشەی سەوز یاریی بکات.
𝐂𝐨𝐦𝐮𝐧𝐢𝐜𝐚𝐝𝐨 𝐦𝐞́𝐝𝐢𝐜𝐨
Ansu Fati ha sufrido, en el entrenamiento de este miércoles, una lesión muscular en el bíceps femoral del muslo derecho. El tiempo de baja aproximado será de cuatro semanas pic.twitter.com/G5WVU3kbgb
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) November 13, 2024