یاریگا –
بەهۆی نەبوونی یاریگا یاریی هەولێر و ئاکرێ لە خولی نایابی کوردستان بۆ سبەی دواخرا.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کەمێک لەمەوبەر بەهۆی ئەوەی یاریگای دووەمی فڕەنسۆ هەریری لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانەوە مۆڵەتی پێنەدراوە، یاریی هەولێر و ئاکرێ لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان بۆ سبەی پێنجشەممە دواخرا.
بەهۆی ئەوەی پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رەزامەندیی نەدابوو یارییەکان لە یاریگای دووەمی فڕەنسۆ هەریری بەڕێوە بچێت و یاریگای یەکەمیش بۆ یاریکردن ئامادە نییە، سەرپەرشتیاری یاریی هەولێر و ئاکرێ بڕیاریدا یارییەکە بۆ سبەی پێنجشەممە دوابخات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هیچ یاریگایەکی دیکە لە شاری هەولێر بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکە بەردەست نەبووە، بۆیە یارییەکە بۆ سبەی دواخراوە، بۆ ئەوەی یاریگایەک بۆ یارییەکە بدۆزرێتەوە.