عێراقکوردستان

تیروپشکی خولی ژێر 21 ساڵانی عێراق راکێشرا

شەش یانەی کوردستانی بەشداریی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

تیروپشکی خولی ژێر 21ساڵانی عێراق راکێشرا و یانە کوردیەکان لە کۆمەڵەی چوارەم لەگەڵ یەکتر یاریی دەکەن.

سێ شەممە ( 12ـی نۆڤێمبەری 2024 ) بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یانەکانەکان لە بەغدا، تیروپشکی خولی ژێر 21 ساڵانی عێراق راکێشرا و یانە کوردستانیەکان کەوتنە یەک کۆمەڵەوە.

خولی ژێر 21 ساڵانی عێراق بە بەشداری 38 یانە بەڕێوە دەچێت و سەرجەم یانەکان دابەش بوون بە سەر پێنج کۆمەڵەوە، لە هەرکۆمەڵەیەک شەش یانە سەردەکەوێت لەگەڵ باشترین دوو تیپی حەفتەم، لە قۆناخی دووەم ژماڕەیان دەبێتە 32 یانە و بەشێوازی یەک دۆڕان دوو تیپ بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن و بۆ دەستنیشانکردنی یاریگا تیروپشک دەکرێت، قۆناخی پێش کۆتایی و کۆتایش یارییەکانی لە بەغدا دەکرێت، یارییەکانیش 16ـەی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

کۆمەڵەکان پێکهاتوون لە

کۆمەڵەی یەکەم ( نەفت ، حدود ، کارەبا ، کەربەلا ، نەفتی وەسەت ، حسێن ، مەسافی ، ئەمانەی بەغدا)

کۆمەڵەی دووەم ( نەجەف ، گەرمە ، زەوڕا ، دیالە ، رومادی ، عفک ، کازمییە ، سناعە )

کۆمەڵەی سێیەم ( شوڕتە ، تەڵەبە ، قوەجەوییە ، کەرخ ، قاسم ، جەوەلان ، فەهد ، سناعات کارەبایی )

کۆمەڵەی چوارەم ( هەولێر ، دهۆک ، زاخۆ ، پێشمەرگەی سلێمانی ، نەورۆز ، غازی باکوور ، موسڵ )

کۆمەڵەی پێنجەم ( مینا ، نەفتی بەسرە ، نەفتی میسان ، میسان ، بەحری ، غەڕاف ، ناسڕیە )

بابەتی زیاتر

Back to top button