دوو یانەی ئینگلیزی چاودێری لیرۆی سانێ دەکەن
گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت
یاریگا –
ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێری دۆخی لیرۆی سانێ لەگەڵ بایرن میونشن دەکەن.
بەگوێرەی راپۆرتێکی سکای سپۆرتس، هەردوو یانە ئینگلیزییەکە چاوەڕێی دوا هەڵوێستی سانێ دەکەن و لە کاتی رەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە میونشن، دەستبەجێ ئۆفەری پێشکەش دەکەن.
میونشن دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی مانوێل نۆیەر و جۆشوا کیمیچ بکات، بەڵام پێویستە مووچەیان کەم بکەنەوە و ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە باڤارییەکە، تەواوی هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەستپێکردووە.
گرێبەستی سانێ لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، پێشبینی ناکرێت سانێ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە ریزەکانی ئێف سی هۆڵیوود جێبهێڵێت، بۆیە ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی بێ بەرامبەر لە هاوینی داهاتوو، دیارترین بژاردەیە.
بەهای گرێبەستی سانێ لەگەڵ میونشن دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام میونشن دەیەوێت مووچەی راستەقینەی بۆ چوار ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە و لەگەڵ پاداشتەکان، بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆی بەرزبکاتەوە.