کوردستان
پیشەسازی مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد
یاریگا –
لە دەسپێکی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی مێژووی نوسیەوە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دوای سەرکەوتنیان بۆ ریزی نایابی کوردستان لە وەرزی رابردوو بەبێ شکست، ئەمڕۆ لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان یانەی پیشەسازی سەرکەوتنێکی گرنگ و مێژوویی بە دەستهێنا کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 لە دەربەندیخانی بردەوە.
سەرکەوتنەکەی ئەمڕۆ یەکەم سەرکەوتنی پیشەسازی بوو لە مێژووی خولەکە و وەرزی رابردووش یانەکە بەبێ شکست گەیشتە ریزی نایاب و لە یەکەم یاریی نایابیش بە راهێنەرایەتی مەولود رەمەزان لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە.
پیشەسازی لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریگای خۆی رووبەرووی سیروانی نوێ دەبێتەوە، سیروانی نوێ لە گەڕی یەکەم بەهۆی کشانەوەی ئارارات یاریی ناکات و چاوەڕوان دەبێت.