چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئینیگۆ مارتینێز: متمانەمان بە خۆمان هەیە و دەبێت بەردەوام بین

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر سرڤێنا زڤێزدا دەكات.

شەوی رابردوو سرڤێنا زڤێزدا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.

ئینیگۆ مارتینێز توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەكەی بكات و خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكەش بباتەوە.


لە دوای یارییەكە ئینیگۆ مارتینێز گوتی:

خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری؟ بەو جۆرە خەڵاتانە رانەهاتووم، بۆ من خەڵاتێكی لاوەكییە، سوپاسی تەواوی تیمەكە دەكەم.

دەبوو یارییەكە ببەینەوە، بە هەر ئەنجامێك بێت، بە بردنەوەكەش دڵخۆشین، وەك بەرگریكار پێوویستە هەندێك شت باش بكەین، ئەگەر سەركەوتوو بین ئەوا دەبینە تیمێكی نایاب.

لە دوای گۆڵی یەكەم ئارام بووینەوە، ئەوە پێوویستە بۆ باشتركردنی یارییەكە، یارییە قورسەكان دێن و نابێت دەستبەرداری هیچ شتێك ببین، دەبێت شانازی بە ئاستی یاریزانە یەدەكەكانەوە بكەین، بەشداری دەكەن و یارمەتیمان دەدەن.

دەبێت بەردەوام بین و نەوەستین، پێوویستە ئامانجمان هەبێت، بە باشی یاری بكەین و بێ ئەوەی گرنگی بەوە بدەین كە لە تیمەكانی دیكە باشترین، ئەوە وامان لێدەكات نازناوەكان ببەینەوە.

ئێمە لە بەرگری و هێرشبردندا باشین و ئامارێکی سەرسوڕهێنەرمان هەیە تیپەکە بە باشی کاردەکات و متمانەیەکی زۆرمان هەیە کە دەبێت بەردەوام بین.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button