بازاڕی گواستنهوهسعوودیەگرنگترین
هیلال دەیەوێت گرێبەستی نێیمار هەڵبوەشێنێتەوە
یاریگا –
هیلال بیر لەوە دەکاتەوە بەهۆی زۆری پێکانەکانی، سەری ساڵ گرێبەستی نێێمار هەڵبوەشێنێتەوە.
تۆڕی UOL Esporteـی بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، یانەی هیلالی سعوودی بەهۆی پێکانەکانی نێێمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی بیر لەوە دەکاتەوە لە مانگی یەنایەر/کانوونی دووەم گرێبەستی ئەو یاریزانە هەڵبوەشێنێتەوە.
نێیمار 400 رۆژە بووەتە یاریزانی هیلال، کەچی بەهۆی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی 366 رۆژ دابڕاوە، واتە نیمۆ لە ٪87ـی یارییەکانی یانەکەی بێبەش بووە.
نێیمار هاوینی 2023 لە پاریس سانجێرمانەوە روویکردە ریزەکانی هیلال، تەنیا 7 یاری بە درێسی یانە سعوودییەکە کردووە و گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە.