یاریگا –
تاوەكو ئێستا داهاتووی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دیار نییە.
محەمەد سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2017 بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی رۆماوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.
گرێبەستەكەی گۆڵكارە میسڕییەكە لەگەڵ رێدز لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و تاوەكو ئێستا چارەنووسی دیار نییە.
🚨🚨| Saudi Pro League club Al Hilal want to sign Mohamed Salah ahead of the Club World Cup. 🇸🇦
[@talkSPORT] pic.twitter.com/P4yENcSEze
— CentreGoals. (@centregoals) November 6, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی talk SPORT محەمەد سەڵاح بەهۆی ئەوەی گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت لەلایەن یانەكانی سعودیەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، یانەی هیلالی سعودی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی واژۆ بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، هیلال ئامانجی ئەوەیە لە یارییەكانی جامی جیهانی یانەكانی 2025 محەمەد سەڵاح لە پێكهاتەكەیدا بێت.
هاوینی رابردوو لیڤەرپوول ئۆفەرێكی بە بەهای 150 ملیۆن پاوەندی یانەی ئیتیحادی سعودی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە 32 ساڵانەكەی رەتكردەوە.
سەڵاح لەگەل رێدز بەشداری لە 365یاریی كردووە و توانیویەتی 220 گۆڵ بكات و 98 گۆڵیش درووست بكات.