فه‌ره‌نسا

پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەرۆکی خولی فەرەنسا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە ماڵی ڤینسێنت لیبرۆن، سەرۆکی خولی تۆپی پێی فەرەنسا، لەگەڵ بارەگای سەرەکی خولەکە، لەلایەن پۆلیسەوە پشکنینیان بۆ کرا.

تۆپی پێی فەرەنسا دیسانەوە لە چیرۆکێکی مشتومڕاوی کە پەیوەندی بە پرسە ناوەرزشییەکانەوە هەیە تێوەگلاوە. بەگوێرەی راپۆرتی لیکیپ، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ماڵی سەرۆکی کۆمەڵەی لیگ وەن، هەروەها بارەگای سەرەکی کۆمەڵەکە، بەمەبەستی پشکنینی ئەو رێککەوتنەی کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 لەگەڵ کۆمپانیای CVC واژۆ کراوە، لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە.

سندوقی وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیای LFP رێککەوتبوو کە لەسەدا 13ی داهاتی ئاسایی بازرگانییەکەی کە کۆمپانیای LFP Mediaیە بە بڕی یەک ملیار و نیو یۆرۆ بەدەستبهێنێت. ئەو رێککەوتنە ماوەی چەند مانگێک بوو لە ئەنجومەنی پیران لەژێر لێکۆڵینەوەی چڕدا بوو، ئەمەش وایکرد کۆمەڵەی دژە گەندەڵی داوای یاسایی تۆمار بکات و داوای لێکۆڵینەوە بکات.

لێکۆڵینەوەکە بە بەشی لێکۆڵینەوەی جەندرمەی پاریس سپێردراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەڕانێک لە ماڵی ڤینسێنت لابرون و LFP دەستیپێکردووە بۆ روونکردنەوەی یاسایی بوونی ئەو رێککەوتنەی کە لە ساڵی 2022 لە نێوان لایەنەکاندا واژۆ کراوە. هەروەها بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی لیکیپ، بارەگای CVC لەلایەن پۆلیسەوە پشکنینیان بۆ کراوە.

بە تایبەتی دەسەڵاتداران بەدواداچوون بۆ بڕی 37.5 ملیۆن یۆرۆ دەکەن کە لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان LFP و CVC لە ساڵی 2022 لە خەزێنەی هەندێک لایەن وەرگیراوە، کە رەنگە پەیوەست بێت بە گەندەڵکردنی سامانی گشتی. دەگوترێت ئەم بڕە پارانە بۆ ڤینسێنت لابرون سەرۆکی کۆمەڵەی لیگ وەن و بەڕێوەبەرانی خولەکە و راوێژکارانی یاسایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە تەرخانکراون، کە هەرگیز بڕە پارەکەیان ئاشکرا نەکراوە.

لابرۆن کە کۆمیسیۆنی 3 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ کارەکانی لە رێکەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای CVC، هەروەها بەبێ ئاگاداری سندوقی وەبەرهێنان مووچەکەی سێ ئەوەندە زیادی کردووە. سندوقەکە لە مانگی ئەیلولدا ئاگاداری کردۆتەوە کە دەبێت مووچەی کەم بکاتەوە، چونکە ئەو کارە بەبێ رەزامەندی سندوقەکە ئەنجامدراوە. بەگوێرەی راپۆرتەکان، لێکۆڵینەوەکان لە 16ی تەمموزی 2024 دەستیپێکردووە و لەژێر تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button