ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا بارودۆخی هالاند بۆ یاریی سپۆرتینگ لیسبۆن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، پێش یارییان به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆن ، باسی پێکانەکەی ئێرلینگ هالاندی كرد.

هالاند رۆژی دووشەممە لە کاتی مەشقەکانی مانچێستەر سیتی بەبێ ئەوەی هیچ بەرکەوتنێکی له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك هه‌بێت کەوتە سەر زەوی و تووشی پێکان بوو، کامێراکان هالاندیان نیشانداوه‌ کە به‌هۆی ئازاره‌وه‌ قاچی راستی گرتووە.

گواردیۆلا  پێش یاریه‌یكه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، رایده‌گه‌نێت، بارودۆخی ئێرلینگ هالاند زۆر باشە و پێكانه‌كه‌ی قورس نیه‌ ته‌نها هه‌ستی به‌ كه‌مێك ئازار كردووه‌.


کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا هالاند پێویستی بە پشوو هەیە، گوتی، پێموانییە له‌وانه‌یه‌ پێویستی بە پشوودان هەبێت لەكاتی پشووی نێودەوڵەتیدا.


سەبارەت بە بارودۆخی ته‌واوی یاریزانانی تیپەکە گوتی، زۆربەی یاریزانەکانه‌ پێكراوه‌كانمان هه‌نگاوی باشیان بۆ چاكبوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو یاریگا بڕیوه‌، به‌شێك له‌ یاریزانه‌كان له‌ مه‌شقی توانای جه‌ستیین، ئه‌مه‌ش هەواڵێکی نایاب و ناوازەیە بۆ ئێمه‌، دێ برۆین زۆر باشه‌ و مه‌شق ده‌كات، واکەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ، تووشی پێكانی ئەژنۆی بووە، هێشتا كاتی پێویسته‌، هه‌وره‌ها جێرمی دۆکو هەندێک کێشەی لەگەڵ ماسولکەکانی هەیە، ساڤینۆ لە پاژنەی پێیدا بەرەو باشتر دەڕوات، ئەوانی تریش باشن.

له‌ كۆتاییدا گواردیۆلا گوتی، ئه‌م یارییه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ بتوانین 3 خاڵی یارییه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنین ئێمه‌ له‌ شكستێكی پرێمه‌رلیگه‌وه‌ هاتووین بۆ ئێمه‌ قورس ده‌بێت دوو یاری له‌سه‌ر یه‌كتر نه‌توانین ببه‌ینه‌وه‌، هه‌موو هه‌وڵی ئێمه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ بردنه‌وه‌یه‌ له‌ سپۆرتینگ لیشبۆنه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button