ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

تەواو؛ ئەنچیلۆتی کێشەکەی ریال مەدریدی دۆزییەوە

کیلیان ئێمباپێ خاڵە لاوازەکەی کەتیبەکەی ئەنچیلۆتییە

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی دوای هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونێکی زۆر بۆ یارییەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی، کێشە و کەموکوڕی تیپەکەی دۆزیوەتەوە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بە وردی و بە چڕی هەڵسەنگاندن و شرۆڤە بۆ ئاست و کەموکوڕییەکانی پێکهاتەی یانەکەی دەکات، دەیەوێت کێشەی تیپەکەی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری بکات.

کارلۆ لە ئۆفیسەکەی داوای لە کارمەندانی یانەکەی کردووە ڤیدیۆی سەرجەم یارییەکانی یانەکەی بۆ ئامادە بکەن، دووبارە سەیری هەموو یارییەکانی کردووەتەوە بۆ ئەوەی بزانێت کێشە تەکتیکییەکانی تیپەکەی چین. ئەنچیلۆتی دوای سەیرکردنەوە و شرۆڤەکردنی یارییەکان بۆی دەرکەوتووە، گەورەترین کێشە لە تیپەکەی لە سیستەمی بەرگریدایە، نەوەک هێلی بەرگری، بۆی دەرکەوتووە یاریزانەکان بەیەکەوە بەرگری ناکەن و فشار لەسەر یاریزانانی تیپی بەرامبەر دروست ناکەن.

Kylian Mbappe Real Madrid 2024

ئەنچیلۆتی بۆی دەرکەوتووە ئێمباپێ یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی پێکهاتەکەی، ئێمباپێ تەنیا کاتێک تۆپی لەلایە رادەکات، ئەگینا فشار لەسەر بەرگریکارانی تیپی بەرامبەر دروست ناکات. بەگوێرەی ئامارەکان هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە یاریی کلاسیکۆ تەنیا 8 کیلۆمەتر رایکردووە، لەکاتێکدا هیچ یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید لەو یارییە لە 10 کیلۆمەتر کەمتر راینەکردووە، تەنانەت هەندێکیان 12 بۆ 13 کیلۆمەتر رایانکردووە، ئەنچیلۆتی گلەیی لەوە هەیە، ئێمباپێ لە کلاسیکۆ بەهیچ شێوەیەک فشاری لەسەر کاسادۆ دروست نەکردووە، بۆیە ئەو یاریزانە زۆر بە ئاسوودەیی یاریی دەکرد.

ئەنچیلۆتی بەنیازە شوێنی ئێمباپێ لەگەڵ ڤینیسیوس جونیۆر بگۆڕێت، چونکە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە دروستکردنی فشار لەسەر بەرگریکاران چالاکتر و کاریگەرترە، دەیەوێت هەردووکیان شوێنیان بگۆڕنەوە و ئێمباپێ لە باڵەکان یاریی بکات.

Mbappe's Clasico embarrassment.jpg

بەگوێرەی شرۆڤەکانی ئەنچیلۆتی، بۆی دەرکەوتووە جود بێڵینگهام گەورەترین قوربانی تەکتیکەکانی ئەمدواییەی راهێنەرە ئیتاڵییەکەیە، ئامارەکان دەریانخستووە بێڵینگهام لە هەموو کاتێک زیاتر ئێستا لە یارییەکان رادەکات، گەرچی لە شوێنی خۆی یاریی ناکات کەچی بەردەوام بەرگری دەکات و هێرشیش دەبات.

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا لە 11 یاری 11 گۆڵی لێکراوە و 21 گۆڵی کردووە، لە چامپیۆنزلیگیش لە 3 یاری 4 گۆڵی لێکراوە و 8 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button