کوردستانگرنگترین

خشتەی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ئاشکرابوو

پێنجشەممە گەڕی یەکەم دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لە هەولێر تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان راکێشرا، کە رۆژی پێنجشەممە بە بەشداریی 16 یانە وەرزی 2024/2025 دەستپێدەکات.

لە گەڕی یەکەمدا، ئاکرێی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یاریگای خۆی میوانداریی چوارقوڕنە دەکات، پێشمەرگەی هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی شەقڵاوە و شێروانەش لە یاریگای خۆی میوانداریی هەندرێن دەکات.

گەرچی بە نووسراوی فەرمی ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەربڕیوە، بەڵام هیچ نوێنەرێکی یانەی ئاڕاڕات لە رێوڕەسمەکە ئامادە نین و تاوەکو ئێستا یانەکە هیچ ئامادەکارییەکی بۆ وەرزی نوێ نەکردووە. گومان لە بەشداریکردنی سەیدسادقیش دەکرێت و تاوەکو ئێستا ئەو یانەیەش هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە.

تاریق عەبدولڕەحمان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە رێوڕەسمەکە رایگەیاند :’تاوەکو وەرزی 2026/2027 ژمارەی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دەبێتە 12 یانە، ئەم وەرزە چوار یانە دادەبەزن و وەرزی داهاتووش چوار یانە بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان دادەبەزن، تاوەکو ژمارەی یانەکان دەبێتە 12 یانە’.
تەڵعەت سەعدوڵا، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند وەرزی نوێ بە تۆپێکی تایبەت دەکرێت و گوتی :’یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە تۆپێکی تایبەت دەکرێن، لە هەر یارییەک پێویستە 10 تۆپ ئامادە بێت، فیدراسیۆن پێنج تۆپ بە یانەکان دەدات و ئەوانیش 10 تۆپ لەو کۆمپانیایە دەکڕن’.
خشتەی تەواوی یارییەکانی ئاکرێ پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە قۆناخی یەکەمی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان
خشتەی تەواوی یارییەکانی ئاکرێ پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە قۆناخی یەکەمی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button