یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاری دێربی كاتالونیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل رووبەرووی یەك دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆل بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری
بارسێلۆنا لە هەفتەی رابردوودا لە یاری كلاسیكۆ توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ریال مەدریدی ركابەری هەمیشەیی بباتەوە.
بارسێلۆنا دەیەوێت بە بردنەوە لە ئیسپانیۆل جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ مەدرید بۆ نۆ خاڵ بەرز بكاتەوە، دوایی ئەوەی یارییەكەی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدرید بەهۆی زریانەكەی ڤالێنسیاوە دواخرا.
بارسێلۆنای هانزی فلیک بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە یازدە یاری یەكەمی یاریگا لە دە یاری براوە بوون و لە یارییەكیش بەرامبەر ئۆساسونا تووشی دۆڕانێكی گەورە بوون و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان دۆڕاند.
بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.
لە بەرامبەردا ئیسپانیۆل لە كۆی یازدە یاری رابردووی لالیگا لە سێ یاری براوە بوون یارییەكیش یەكسان بوون و لە حەوت یاری تووشی دۆڕان بوون.
بە كۆكردنەوەی دە خاڵ لە ریزبەندی 17 دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ لیستێك لە یاریزانەكانی رووبەرووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە و هەریەك لە یاریزانان مارك ئاندرێ تێر شتیگن، ئاندریاس كریستێنسن، فێرسن تۆرێس، ئێریك گارسیا، مارك بێرنال و رۆناڵد ئاراوخۆ یاریی دەكات.
لە بەرامبەردا ئیسپانیۆل بە بێ فێرناندۆ كالێرۆ، لۆزانۆ ، خۆسێ گراگێر و ئێكسپۆسێتۆ رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
پێنا
كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ
دی یۆنگ، پێدری
رافینیا، ئۆلمۆ ، یامال
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیسپانیۆل
گارسیا
هیلالی، كومبولا، كابرێرا، تێخێرۆ
ئاگوادۆ، كرال، رۆمێرۆ
پوادۆ، ڤێلیز، كارێراس