یاریگا –
فابیۆ کاناڤارۆ، کاپتنی پێشووی ریال مەدرید و یوڤێنتوس، نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی دێپۆرتیڤۆ لاکارونا.
راهێنەری 51 ساڵان و خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە ماوەی رابردوودا، بۆ ماوەی شەش یاریی راهێنەری یودینێزی بوو، بەڵام لە کۆتایی وەرزدا، پۆستەکەی جێهێشت.
دێپۆرتیڤۆ لە خولی پلەدووی ئیسپانیا یاریی دەکات و دوێنێ، بە فەرمی ئۆفەری پێشکەشکراوە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری ئەمڕۆ و سبەی کاناڤارۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە کۆببێتەوە و دوا هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی وەکو راهێنەری یانەکە بنێن.
کاناڤارۆ بەرهەمی ئەکادیمیای ناپۆلییە، یاریی بۆ یانەکانی پارما، ئینتەر میلان، یوڤێنتوس و ریال مەدرید کردووە. هەروەها یاریی لە خولی ئیماڕاتی و هیندستانیش کردووە و لە ساڵی 2012 وازی لە یارییکردن هێنا.
کاناڤارۆ 136 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە، خاوەنی مۆندیالی 2006ە لە هەمان ساڵدا، خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە.
لەسەر ئاستی راهێنەرایەتیشدا، کاناڤاڕۆ راهێنەری یانەکانی گوانژۆ و تیانجین تیانهای چینی بووە، پاشان نەسڕی سعوودی و دواجاریش یودینێزی.
دێپۆرتیڤۆ لاکارونا یەکجار نازناوی لالیگای بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2018ەوە لە لالیگا دابەزیوە.