یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە راهێنانكردنی بارسێلۆنا دەكات.
پێپ گواردیۆلا لە ساڵەكانی 2008 تاوەكو 2012 راهێنەرایەتی بارسێلۆنای كرد و توانی چەندین نازناو بۆ یانە كاتالۆنییەكە بباتەوە.
🔴🔵 Ser entrenador del Barça és el lloc “més difícil amb diferència”. Paraula de Pep. #NouClam3Cat @esport3 @PepTeam @FCBarcelona_cat
▶️ https://t.co/eRBrpMEmBa pic.twitter.com/pPBZ5D31p6
— 3Cat (@som3cat) October 31, 2024
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی TV3 CAT پێپ گواردیۆلا گوتی:
راهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا قورسترین كارە لە تۆپی پێدا، زۆر زیاتر لە كارەكانی دیكە، بەتەواوی قسەكانی لویس ئێنرێكێ و چاڤی بەرز دەنرخێنم دەربارەی قورسی ئەو كارە.
لە شوێنەكانی دیكە لەلایەن ركابەرەكانتەوە لێدانت بەردەكەوێت، بەڵام لە بارسێلۆنا قورسترین لێدان ئەوەیە كە لە ناو یانەكەوە پێت دەگات.
ئەم یانەیە زۆر گەورەیە، هەمیشەش بەو شێوەیە بووە و بەو شێوەیە دەمێنێتەوە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەبێت.
یانەیەكی گەورەیە، ئێمە بەدرێژایی ساڵانێكی زۆر خول و جاممان دەبردەوە و یانەكە بە شكستخواردوو دادەنرا چونكە لە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ دوورخراینەوە.
دەربارەی كێشەو شەڕەكانی ناو بارسێلۆنا پێپ گوتی:
هەڵە دەبیت ئەگەر بچیتە ناو شەڕێکی بێ کەڵکەوە، هەڵەیەکی گەورە تەنها یەک شەڕ هەیە کە دەبێت دەستوەردانی تێدا بکەیت، ئەویش باوەڕپێكردنی یاریزانەکانە هەموو رۆژانێكی شەممە و چوارشەممە بردنەوە بەدەستبهێنن، بۆ شتەكانی دیكە دەستوەردانی تێدا مەكە.
پێپ لە 247یاریدا راهێنەرایەتی بارسێلۆنای كردووەو لە 179 یاری براوە بووە و 47 یاری یەكسان بووە و لە 21 یاری دۆڕاوە.