یاریگا –
بە فەرمی ناساندنی روبێن ئامۆریم وەک راهێنەری مانچێستەر یونایتد تەنها لەسەر کات وەستاوە و لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا هەمووشت تەواو دەبێ.
مان یونایتد بە یەکێک لە هەرە خراپترین وەرزەکانی مێژووی خۆیان دەستیانپێکرد بە راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ کە دواجار ئەم هەفتەیە لە کارەکەی دوورخرایەوە دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ئۆڵدترافۆرد.
مان یو هاوینی رابردوو پێنج گرێبەستی ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامەکان پێشڤەنەچوون.
بەگوێرەی زانیاریەکانی پێگەی TEAMtalkی ئینگلیزی، ئامۆریم هەر پێش هاتنی، ئاشکرابووە چوار لە یاریزانەکانی ئێستای مانچێستەر لە پلانەکانیدا جێیان نابێتەوە.
سەرچاوەکە ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە هەریەکە لە ئانتۆنی و کاسیمێرۆی بەڕازیلی، کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی و ڤیکتۆر لیندیلۆڤی سویدین.
چاوەڕوان دەکرێ راستەوخۆ پاش یاریەکەی سبەی شەویان لە خولی پۆڕتوگالی، ئامۆریمی راهێنەری ئێستای سپۆرتینگ هەمووشتێک لەسەر بابەتی پەیوەندیکردنی بە شەیتانە سوورەکان بدرکێنێ.