ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دوا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر رۆدری راگەیاند

رۆژنامەی ئاس وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە نیگەرانییەکی زۆر لە ریال مەدرید دروستکردووە، کەچی یانە مەدریدییەکە لە گواستنەوەی رۆدری پاشگەزنەبووەتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای خەرجکردنی ملیۆنان دۆلار لە گواستنەوەی ئۆرێلیەن چوامینی و ئێدواردۆ کاماڤینگا، کەچی کارلۆ ئانچێلۆتی داوای گواستنەوەی رۆدری دەکات.

رۆدری یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی مانچێستەر سیتی و بڕبڕەی پشتی پێکهاتەی پێپ گواردیۆلایە، بۆیە دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئاسان نییە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لە ناوچەی ڤیلانوێڤا لا کانادا، 39 کیلۆمەتر دوور لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەدایکبووە. هەرچەندە نیگەرانییەکی زۆری لە ریال مەدرید دروستکردووە، چونکە بە هۆی ئەوەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر نەیتوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.

گرێبەستی رۆدری لە هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت. لە ترسی ریال مەدرید، مان سیتی ئۆفەرێکی نوێی خستووەتە بەردەم رۆدری و ئەگەر پێی رازیبێت، دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە یانەکە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، ئانچێلۆتی زۆر بە شێوازی یارییکردنی رۆدری سەرسامە و دەزانێت، کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی بە تەواوی بۆ چارەسەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button