ئینگلتەرا

سکۆڵز: رۆدری باشترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگە لە شوێنەکەی خۆیدا!

Yariga App

پاوڵ سکۆڵز ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد دەڵێت رۆدری بە شایستەیی باڵۆن دۆری بردووەتەوە و هیچ یاریزانێکیش لە مێژووی پریمەرلیگ لە پێگەکەی خۆیدا لەو باشتر نیە.

لەدوای راگەیاندنی براوەی باڵۆن دۆرەوە، زۆرترین قسە لەسەر ئەوە کراوە کە ئایا ڤینیسیوس جونیۆر شایستەتر بوو لەبری رۆدری یاخود نا، بەڵام سکۆڵز پشتیوانیی ناوەڕاسکارە ئیسپانییەکە دەکات و  بۆ سکای بێت وتی

رۆدری بە تەواوی شایستەی باڵۆن دۆر بوو، لە ماوەی ئەو ساڵەدا تەنها یەک یاری دۆڕاندووە. ئەو یاریزانێکی باشترە لە ڤینیسیوس. چونکە رەنگە ڤینیسیوس یاری زیاترت بۆ بباتەوە بەڵام رۆدری یاریزانێکی زۆر ناوازەیە. لەو پێگەیەی خۆیدا کە یاری دەکات تەواوی یارییەکەت بۆ جوان دەکات.

لە وەڵامی ئەو پرسیارە ئایا باشترین یاریزانە لە مێژووی پریمەرلیگ لەو پێگەیەدا، لە کاتێکدا یاریزانانی وەک ڤیێرا، سکۆڵز و رۆی کین یارییان تێداکردووە، سکۆڵز وتی

بەڵێ ئەو باشترینە. هەرچەندە رۆی کین زۆر بەتوانا بوو بەڵام رۆدری دەتوانێت وەکو یاریسازیش یارمەتی تیمەکە بدات. یاری هەبووە ڤینیسیوس کاریگەری نەبووە لەسەر ئەنجام، بەڵام هەموو یارییەک رۆدری کاریگەر بووە.

زۆربەی میدیاکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ڤینیسیوس براوەی باڵۆن دۆرە بەڵام بە چەند کاتژمێر بەر لە  راگەیاندنی براوە، دەرکەوت رۆدری توانیوییەتی ئەو ناسناوە لە چنگی ڤینیسیوس دەربهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button