یاریگا –
بڕیارە مانگی مارس/ئاداری داهاتوو، بەبەشداری 10 وڵات، جامی جیهانی تۆپی پێی بچووککراو (شەش یاریزانی) لە هەولێر بەڕێوەبچێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان زانیویەتی، فێدراسیۆنی (IMF ئینتەرناشناڵ مینی فووتبۆڵ)، بڕیاریداوە پاڵەوانیەتییەکە لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و فێدراسیۆنەکە خۆی سەرپەرشتی دەکات.
هەڵبژاردەکانی کوردستان، عێراق، ئەرجەنتین، تورکیا، ئیماڕات، لوبنان، تونس، ئێران، لیبیا، عومان و جەزائیر بەشداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی کوردستانی بە تەنیا ئەحمەد راسپێردراوە، هەریەکە لە سۆنیا مەحموود و زینە جەمیل یاریدەدەری دەبن.