یاریگا –
لە گەڕی دووەمی خولی نایابی عێراق پێشمەرگەی سلێمانی شکستی هێنایەوە و غازی باکووریش سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای فەرماندەیی میوانداری سناعەی کردو یارییەکەشی بە ئەنجامی 2 _ 0 دۆڕاند، پێشمەرگە دووەم یارییە لە سەر یەکتر لە دوو گەڕی سەرەتای خولی نایابی عێراق شکست دەهێنێت و هیچ خاڵێکی نیە لە ریزبەندی 20ـەم و کۆتایی دێت.
غازی باکوور بە راهێنەرایەتی مەحمود مەجید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 0 لە ئەمانەی بەغدای بردەوە و تاکە گۆڵی یارییەکەش محەمەد ئەحمەد تۆماری کرد، غاز ئێستا چوار خاڵی هەیە بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت، هەر یەک لە یانەکانی مەسافی ئیتیساڵات رەمادی عەفک غازی باکوور چوار خاڵیان هەیە و مەسافی لە ریزبەندی یەکەم دێت.
لە گەڕی داهاتووی خولی نایابی عێراق، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی رووبەرووی کازمیە دەبێتەوە، غازی باکووریش لە یارییەکی بەهێزدا لە بەغدا بەرامبەر سناعە یاریی دەکات.