ریال مەدرید ناسنامەی ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە سووکایەتییان بە یامال کردبوو
تاهەتایە رێگری لە هاتنە ژوورەوەیان دەکرێت...
یاریگا –
ریال مەدرید ئەو هاندەرانەی ریال مەدرید، کە سوکایەتیان بە لامین یامال و رافینیا و ئەنسو فاتی کردبوو، دۆزییەوە.
ریال مەدرید ناسنامەی ئەو هاندەرانە دیاری دەکات کە سوکایەتیان بە سێ یاریزانەکەی بارسێلۆنا کردووە و بە پێی یاسا ناوخۆییەکانی خۆیان توندترین سزا جێبەجێ دەکەن. ئەمەش قەدەغەکردنی هاتنیان بۆ یاریگای بێرنابیۆ دەگرێتەوە.
ریال مەدرید دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە کاردانەوەی هەبوو سەبارەت بە سووکایەتیکردنی چەند هاندەرێک بە یاریزانانی بارسێلۆنا و هەوڵیدا بە زووترین کات بکەرانی ئەو سووکایەتیانە دەستنیشان بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی لاسێستا، ریال مەدرید ئەو هاندەرانەی دیاریکردووە کە بەشێوەیەکی رەگەزپەرەستی سووکایەتییان بە لامین یەمال و رافینیا و ئەنسۆ فاتی کردووە و بە پشتبەستن بە یاسا ناوخۆییەکانیان توندترین سزایان بەسەردا دەسەپێنێت. هەروەها ئەم سزایانە جیاوازن لەو سزایانەی کە پۆلیس بۆ ئەو کەسانە دەیگرێتە بەر.
❗️LALIGA se persona ante la Policía Nacional para identificar a los individuos de la grada del Bernabéu que profirieron insultos racistas en El Clásico.#DeportePlus pic.twitter.com/duTi3QOV5K
— Fútbol en Movistar Plus+ (@MovistarFutbol) October 27, 2024
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند نوێنەرێکی لالیگا چوونە فەرمانگەی زانیاری پارێزگای مەدرید بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر سووکایەتی و ئاماژەی رەگەزپەرستانە لە کاتی ئیلکلاسیکۆدا. هەروەها یانەی ریال مەدریدیش هاوکاری پۆلیس دەکات و زانیاری زیاتری پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی ناسینەوەی ئەو کەسانە بدات.