ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ هەست بە نادادپەروەری دەکات

نیگەرانە لە ڤار

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد جارێکیتر کەوتەوە بەر باسی میدیا ئینگلیزیکەنا بەهۆی ئەنجامی خراپەوە کاتێک لە هەفتەی 9ی خولی ئینگلیزی 2-1 بە وێستهامی خاوەن ماڵ دۆڕان.

ئەوەی زیاتر جێی مشتومڕ بوو، ئەو لێدانە سزایەبوو کە لە دواخولەکی یارییەکدا بەهۆی بەرکەوتنێکی ماتیاس دی لیخت بە دانی ئینگز، لە دژی مان یو هەژمارکرا.

ئەگەرچی ناوبژیوانی یارییەکە ئاماژەیدا بە بەردەوامبوون، بەڵام ناوبژیوانی ڤار داوایلێکرد دیمەنەکە بپشکنێتەوە. بۆیە دوای ماوەیەکی زۆر لە حاڵەتەکە، سەرەنجام بڕیارەکەی گۆڕی و کردی بە لێدانی سزا و هامەرز گۆڵی بردنەوەیان تۆمارکرد.

دوای یارییەکە تێن هاخ بە نیگەرانیەکی زۆرەوە وتی

سێیەم جارە لەم وەرزە هەست بە نادادپەروەری دەکەین. حاڵەتەکە زۆر زەحمەتبوو ببینرێت. پێش دەستپێکی وەرزەکە زانیاریی و رێنماییەکان وابوون کە ڤار تەنها لە فاوڵە روون و دیارەکاندا دەستوەردان دەکات. بەڵام ئەو حاڵەتەی ئەمڕۆ بە هیچ جۆرێک لە ناوبژیوانی نێو یاریگاوە روون و دیار نەبوو.

هەردوای یارییەکە پرێمەرلیگ راپۆرتێکی لەسەر حاڵەتەکەخستەڕوو. جەختیکردەوە کە بەرکەوتن هەبووە و ڤار بە پێویستی زانیبوو داوا لە ناوبژیوان بکات دیمەنەکە سەیر بکاتەوە:

پرێمەرلیگ راپۆرتێکی لەسەر حاڵەتی لێدانە سزاکەی وێستام بڵاوکردەوە

 

راهێنەرە هۆڵەندیەکە بەشێکی رەخنەکانی ئاراستەی تیمەکەشی کرد. بەتایبەت لەو رووەوە کە هەلێکی زۆریان بۆ گۆڵ تۆمارکردن بۆ رێکدەکەوێت بەڵام نایقۆسنەوە.

تیمەکەی تێن هاخ بەو ئەنجامە لە پلەی 14 گیرساوەتەوە. پێناچێ ئەو پێگەیە مسۆگەربکەن کە ئەم وەرزە چاویان لێبوو پێیبگەن، ئەویش مانەوە لە چوار یەکەمەکەی سەرووی ریزبەندی و مسۆگەرکردنی بلیتێکی راستەوخۆی چامپیۆنزلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button