ئیسپانیاگرنگترین

دوو یاریزانی ریال مەدرید لە یاریی کلاسیکۆ تووشی پێکان بوون

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی کلاسیکۆ هەریەکە لە رۆدیگەر و ڤازکێز تووشی پێکان بوون.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە لۆکاس ڤازکێز و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر لە یاریی کلاسیکۆ هەستیان بە ئازار کردووە و بە پێکانەوە یارییان کردووە.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ لۆکاس ڤازکێز و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر دەکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکانیان دەستنیشان بکرێت، کە لە یاریی کلاسیکۆ لە ماسوڵکەکانیان هەستیان بە کرژبوون کردووە، کە ریال مەدرید لەو یارییە 4-0 تووشی دۆڕان بوو.

ئێستا ریال مەدرید تەنیا چوار بەرگریکاری ماوە، تەنیا ئیدێر میلیتاو و فێرلاند مێندی و فران گارسیا و خیسوس ڤاییخۆ بەردەستن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button