ئیسپانیاگرنگترین

یەکەم کاردانەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای دۆڕانیان له‌ کلاسیکۆ

Yariga App

یاریگا –

دوای دۆڕانی ریال مه‌درید له‌ یاریی كلاسیكۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی یەکەم کاردانەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئاشکرا کردووه‌.

رۆژنامەکە بڵاویكردووته‌وه‌، ریال مەدریدی خووی بە شکستەوە نەگرتووە، سروشتیشە شکستەکە بۆ كارگێری یان ستافی راهێنه‌ران زۆر بە ئازار بێت و دوای یارییه‌كه‌  فلۆرێنتینۆ پێرێز چووەتە ژووری جلگۆڕین و بۆ دەرکەوت کە مۆڕاڵی تیپەکە دابەزیوە.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كارلۆ ئانچێلۆتی نەیتوانیوه‌ کۆنتڕۆڵی هەستەکانی بکات و دووانەی یاریزانی ریال مه‌دریدی به‌ هۆكاری شكستی یانه‌كه‌ی داناوه‌ هێرشی كردووته‌وه‌ سه‌ر ته‌واوی یاریزانه‌كان پێی وابووه‌ یاریزانه‌كان كه‌مته‌رخه‌مبوونه‌.

له‌باره‌ی نیگه‌رانی پێرێز رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پێرێز  لە جاران زیاتر لەگەڵ ئانچیلۆتی بە دەنگێکی بەرز قسەی كردووه‌، هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی یاریزانه‌كانی كردووه‌ و زۆر بێتاقەت بووە.

هه‌روه‌ها پێرێز هێرشی كردووته‌وه‌ سه‌ر یاریزانه‌كان و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی نین كه‌ ئێمه‌ ده‌یاناسین پێویسته‌ به‌زووی چاره‌سه‌رێك بۆ خراپی ئاستی به‌شێك له‌ یاریزانه‌كان بدۆزرێته‌وه‌.

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ری 11ی خولی ئیسپانیا و له‌ كلاسیكۆی خوله‌كه‌ ریال مه‌درید له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ (4-0) به‌ بارسێلۆنا دۆرا و جیاوازی خاڵه‌كانی نێوانیان بووه‌ 6 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button