ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک باس لە بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات

' بە ژیانكردن لە بارسێلۆنا زۆر دڵخۆشم '

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان لە ریال مەدرید دەربڕی.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لە لایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ، لامین یامال گۆڵێك و رافینیا گۆڵێك تۆمار كران.


لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:

ئەمڕۆ بۆ ئێمە هەنگاوێكی باش بوو، بەرامبەر تیپێک كە بە یەكێك لە باشترین تیمەكانی جیهان دادەنرێت، كە یاریزانی باوەڕپێنەكراویان هەیە، ئێمە زۆر بە باشی بەرگریمان كرد ئەوەش كلیلی بردنەوەمان بوو، كردنی چوار گۆڵ لە یاریگای مەدرید ئاسان نییە، ئێمە دڵخۆشین بە بردنەوەكەمان.

ئێمە دەمانەوێت هەنگاو بە هەنگاو، یاری دوای یاری لە لالیگا بەردەوام بین، وەك چۆن لە رابردوودا كردوومانە و لە داهاتووش بەردەوام بین، یاری داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیۆلە و رەنگە دوو رۆژ پشوو بە یاریزانەكان بدەم.

دەربارەی ئەو لێدوانانەی دوای گێمی یەكەم بە یاریزانەكانی گوت، فلیک گوتی:

یەک گۆڕانكاریمان كرد، هەروەها گرنگ بوو نیشانیان بدەین كە چۆن بەرگری دەكەین، زیاتركردنی فشارەكان بە تۆپەوە و بە بێ تۆپ و زیاتر هێشتنەوەی تۆپ لەلای خۆمان، پێموایە هەر ئەوە بووە هۆی گۆڕینی رێڕەوی یارییەكە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

زۆر دڵخۆشم بە كاركردن و ژیان لە بارسێلۆنا، ئەوە بەشێكە لە ژیانم، هەست بە نایابی دەكەم و ئەمڕۆش ئاستێكی سەرسوڕهێنەرمان پێشكەشكرد، دڵخۆشم بۆ تیمەكە و بۆ ئیناكی پێنا، چونكە ئاستێكی نایابی هەیە.

یاریكردن بە بەرگری پێشكەوتوو، ئەمە بیرۆكەی ئێمەیە بۆ یاریكردن و فشار خستنە سەر یاریزانانی بەرامبەر، یاریكردن بەرامبەر ریال مەدرید قورسە، چونكە یاریزانی نایابیان هەیە، بۆیە بردنەوەكەمان جوان بوو.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 30 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button