ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ بالۆتێلی گەڕایەوە سێریائەی

Yariga App

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی گەڕایەوە سێریائەی دوای بەسەربردنی کۆتا چوار مانگی خۆی وەک یاریزانی ئازاد.

سوپەر ماریۆ کە لەوەتەی ساڵی 2006 وەک یاریزانی پیشەگەر لە ئەوروپا دەستیپێکرد، تا ئێستا 13 یانەی جیاوازی ئەو کیشوەرەی تاقیکردووەتەوە بەڵام لەگەڵ هیچیان نەیتوانیوە بۆ زیاتر لە سێ وەرز بمێنێتەوە. دوایین یانەش ئەدەنە دەمیرسپۆری تورکی بوو کە ساڵی 2024 وازی لێهێنا.

لەو ماوەیەیدا وەک یاریزانی ئازاد، ناوی بە چەند یانەیەکەوە دەبەسترا. بەڵام دواجار جێنوای ئیتاڵی هەڵبژارد و دەگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، جێنوا گواستنەوەی ماریۆی تەواوکردووە و ئەو یاریزانە تاو هاوینی 2025 درێسی یانەکەیان دەپۆشێ.

رۆمانۆ ئاشکراشی کردووە کە هێرشبەرەکە لەپێناو سەرگرتنی پرۆسەکە، 20 رۆژ چاوەڕێی کردووە و رازی بووە بە کەمکردنەوەی مووچەکەی. ئەوانە و هەروەها چەند جارێکیش لەگەڵ خودی ئالبێرتۆ جیلاردینۆی راهێنەری یانەکە قسەی کردووە.

جیلاردینۆ ئاشنایە بە تواناکانی ئەو یاریزانە، بەوپێیەی سەروەختێک پێکەوە درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانییان دەپۆشی.

جیلاردیۆن و بالۆتێلی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا      

بالۆتێلی کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، ئەزموونێکی زۆری لە خولی ئیتاڵی هەیە و رەنگە جێنەواش ئەوەی بە پاڵنەرێک زانیبێت بۆ واژۆکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە. دیاریترین ئەو یانەی ماریۆ یاری بۆ کردوون لە خولی ئیتاڵی، ئینتەر میلان، ئەیسی میلان، برێشیا، مۆنزا بوون. لە دەرەوی ئیتاڵیاش یاریی بۆ یانە بەهێزەکانی وەک مان سیتی و لیڤەرپوول کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button