بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سعودیەکان پارەیەکی خەیاڵیان بۆ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ئیسپانی خواستی سعودیەکانی بۆ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ ئاشکراکرد لەگەڵ ئەو بڕە پارە خەیاڵیەی کە دەیانەوێ لەپێناویدا خەرجی بکەن.

موحەمەد کودوس کە لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی یاریی دەکات، لەوەتەی لە هاوینی 2023 لە ئایاکسەوە روویکردووەتە وێستهامی ئینگلیزی، لەگەڵ یانە لەندەنیەکە بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستی بەرچاو. بەوەش بووەتە جێێ سەرنجی یانە گەورەکان. ئێستا سعودیەکانیش بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەیانەوێ بچنە کێبڕکێکەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی فیچاخێسی ئیسپانی، بەرپرسانی خولی سعودی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە بۆ رازیکردنی وێستهام و خودی یاریزانە 24 ساڵانەکە. کە ئەوەش بڕە پارەیەکە، کودوس دەکات بە گرانبەهاترین یاریزانی خولی ئینگلیزی بۆ دەرەوەی خولەکە.

موحەمەد کە تێچووی گواستنەوەکەی بۆ هامەرز 40 ملیۆن یۆرۆ بوو، لەم وەرزە لە 10 یاری پرێمەرلیگ و کاپیتاڵ وەندا خاوەنی 2 گۆڵ و ئەسیستێکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button