ئیسپانیاگرنگترین

ئەمشەو کۆمەڵێک داهێنان لە کلاسیکۆ دەبینین

Yariga App

یاریگا –

یاریی نێوان ریال مەدرید و بارسێڵۆنا، نزیکە لە بەدەستهێنانی ژمارەیەکی پێوانەیی كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گه‌ری 11 لالیگا رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه‌.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، کلاسیکۆی ئه‌مجاره‌، بە یەکێک لە گەورەترین نمایشەکانی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان دادەنرێت، چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ ده‌بن، به‌تایبه‌ت پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 650 ملیۆن بینەری له‌سه‌ر ئاستی جیهان هەبێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەرووی پەخشی تەلەفزیۆنیه‌وه‌، ئێل کلاسیکۆ شاهیدی پەخشێکی ناوازەی دەنگی دەبێت كه‌ له‌ یاریگای سانتیاگۆ جێگیر كراوه‌، هه‌روه‌ها پەخشەکە 37 کامێرای بۆ زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرتە نه‌بینراوه‌كان نیشان بدرێت، لەنێویاندا 7 کامێرا بۆ نیشاندانی جوڵە خاوه‌كانه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو کامێرا تەرخان دەکرێت بۆ بەدواداچوونی یاریزانە سەرەکییەکانی هەر تیپێک، جگە لە دوو کامێرای جوڵاو لە پشت گۆڵەکانه‌وه‌، هەروەها دوو کامێرای سینەمایی بۆ دووبارەکردنەوەی به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ.

هه‌روه‌ها له‌ یارییەکەی ئەمڕۆدا بۆ شیکردنەوەی داتاکان زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنرێت ، ئەمە جگە لەوەی پشت بە نوێترین بەرهەمهێنانی سیسته‌می دەنگی  و تەکنەلۆژیای گرافیک دەبەسترێت بۆ ئەوەی یارییەکە ببێتە گەورەترین ئەزموونی تەلەفزیۆنی بۆ هەموو هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button