ئیسپانیاگرنگترین

براوەی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان بەدەست دەهێنێت، کە رۆژی دووشەممە لە پاریس دابەش دەکرێت.

رۆژنامەی لاڤانگواردیای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لامین یامال خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی 2024 دەباتەوە کە رۆژی دووشەممە لە پاریس براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا دەکرێت و ساڵانە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە باشترین یاریزانی لاوی جیهانی دەبەخشێت.

رۆژنامەی LaVanguardiaـی ئیسپانی رایگەیاندووە، لامین یامال رۆژی دووشەممە خەڵاتی کۆپا دەباتەوە کە ساڵی رابردوو جود بێڵینگهام خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و پێشتریش پێدری و گاڤی ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لەوەتەی ساڵی 2018 خەڵاتی کۆپا بۆ یاریزانانی ژێر 21 ساڵان دابەش دەکات و کیلیان ئێمباپێ لە یەکەم ساڵدا خەڵاتەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button