ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی سیتی بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند کە جێرێمی دۆکو بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات.

لە سەرەتای وەرزی 2024-2025 پێکانەکانی یاریزانان بۆتە کێشەیەکی جددی بۆ زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا و پێدەچێت فشاری جەنجاڵی یارییەکانی نیشتمانی و خول و چامپیۆنزلیگ وایکردووە یاریزانەکان لە هەموو کاتێک زیاتر فشاریان لەسەر بێت.

سیتی یەکێکە لەو تیپانەی کە رووبەڕووی چەندین پێکان بووەتەوە، لەوانە کایل واکەر و کیڤن دی برۆین، ئێستاش پێپ گواردیۆلا دووپاتی کردووەتەوە کە جێرێمی دوکۆ لانیکەم تا کۆتایی مانگی داهاتوو لە پێکهاتەکە دوور دەکوێتەوە.

ئەم یاریزانە لە کاتی یارییەکەی سیتی بەرامبەر وۆڵڤز تووشی پێکان بووە و نەیتوانیوە لە چامپیۆنزلیگ و یارییەکەی بەرامبەر سپارتا پراگ بەشداری بکات، بەرامبەر ساوسهامپتۆن و بۆرنمۆس لە پڕێمەرلیگ و تۆتنهام لە جامی کاراباو و سپۆرتینگ لە چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت.

یەکەم یاری سیتی دوای پشووی یارییە نیێودەوڵەتییەکان لە مانگی نۆڤەمبەردا بەرامبەر تۆتنهام دەستپێدەکاتەوە و ستافی پزیشکی و تەکنیکی ئەم تیپە هیوادارن دۆکو لەم یارییەدا ئامادە ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button