یاریگا –
نەورۆز یەکەم یاریی خۆی لە یاریگا تازەکەی بەرامبەر نەجەف دەبێت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەر دوو یانەش تائێستا تامی سەرکەوتنیان نەکردووە لە خولەکە.
سبەی شەممە ( 26ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق نەورۆز میوانداری نەجەف دەکات کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ، بۆ یەکەمجار دوای تەواو بوونی یارگاکەی نەورۆز لە یاریگا تازەکەی یاریی دەکات.
لە مێژوودا نەورۆز و نەجەف شەش یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز لە دوو یاریدا براوە بووە و نەجەفیش لە سێ یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە ولە دوو یارییشدا یەکسان بوونە، نەورۆز پێنج گۆڵی تۆمار کردووە و نەجەفیش هەشت گۆڵی لە تۆڕی نەورۆز کردووە.
نەورۆز لە سێ یاریی رابردوودا شکستێک و دوو یەکسان بوونی هەیە و لە ریزبەندی 17ـەم دێت، نەجەفیش هیچ سەرکەوتنێکی نیە و دوو یەکسان بوون و شکستێکی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیت بە دوو خاڵ.