ئیسپانیاگرنگترین

كۆنگرەی رۆژنامەوانی كارلۆ ئانچێلۆتی پێش رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

كۆنگرەی رۆژنامەوانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

وابڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 11 لالیگای ئیسپانیا.

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی پێش رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا:

تیمەکەمان باشە، پاڵنەرێکی هەیە. یارییەکانی کلاسیکۆ قورسن. ئێمە دەمانەوێت لە بەردەم هاندەرانمان ئاستێکی باش پێشکەش بکەین.

بارسێلۆنا بیرۆکەیەکی روونی بۆ یارییەکە هەیە و ئاستێکی زۆر باشی هەیە. تیمێکی زۆر بوێرە. دەبێت بە باشی خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە بکەین و هەوڵبدەین بە باشترین شێوە ئەنجامی بدەین.

بێڵینگهام؟

ئەو زۆر باشە و لە بارودۆخێكی باشدایە، بەهۆی ئازاری پاژنە و شانیەوە دەناڵێنێت، تەندروستی باشە و زیادكراوێكی گرنگە بۆ ئێمە.

ئێمباپێ؟

ئێمە لە ئاستی رازین، چونكە گۆڵەكانی بۆ تیمەكە زۆر گرنگە، پەلەمان نییە، ئەوە روونە كە ئاستی باشتر پێشكەش دەكات.

پلانت بۆ راگرتنی لامین یامال هەیە؟

بەشێوەیەكی نایاب دەستی بە كاروانی وەرزشی كردووە، شێوازی یاریكردنیم خۆش دەوێت. ئەو یاریزانێكی مەترسیدارە، ئێمە رێز لە بارسێلۆنا دەگرین و كارێكی زۆر باش دەكەن.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 27خاڵ و ریال مەدریدیش بە 24 خاڵ پلەی یەكەم و دووەمی لالیگایان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button