ئینگلتەراتورکیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

ڤیدیۆ : لە تورکیا هێرشکرایە سەر هاندەرانی مانچێستەر یونایتد

Yariga App

ئەمڕۆ هاندەرانی یانەی فینارباهچە هێرشیان کردە سەر هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بەر لە یاری نێوان هەردوو یانە لە خولی ئەورووپا.

گروپی بۆگاز هولیگان کە گروپێکی توندڕەوی نێو ئەڵتراسەکانی هاندەری فینارباهچەن لە هەژمارەکانی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند دیمەنێکیان نیشاندا تێیدا هێرش دەکەنە سەر هاندەرانی یونایتد و ئازاریان دەدەن و نوسیوییانە “ئێرە ئیستەنبوڵە”

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، نزیکەی 50 کەس هێرشەکەیان ئەنجامدا. هاندەرێکی یونایتدیش کە یەکێکە لە قوربانییەکان بۆ ستێرتی نیوس وتوویەتی ” بە 50 کەس هێرشیان کردە سەر ئێمە لە کاتێکدا پێنج کەس بووین و راویان ناین، دواتر کەسێک بەناوی هاوکاری کردنی ئێمەوە خۆی نزیک کردەوە کەچی هێرشی کردە سەرم”.

لە پۆستێکی دیکەی ئینستاگرامی گروپەکەدا وێنەی خۆیان داناوە و نوسیوییانە  “هاندەرانی یونایتد یەکەم بۆکسیان خوارد و ئێستا بە تەواوی سوورپۆشن!”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button